خولی سعودیە.. هیلال بەردەوامە لە راماڵینی یانەکان

PM:11:22:21/09/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال بەردەوامە لە راماڵینی یانەکان و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئیتیحاد هێنا

لە یاری لوتکەی هەفتەی چوارەمی خولی سعودیە یانەی ئیتیحاد و هیلال رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، هیلال یارییەکەی یەکلاکردەوە، کاتێک لە خولەکەکانی سێ و 14 و 37 سێ گۆڵی لە رێگای مترۆڤیچ و سالم دۆسەری تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، ئیتیحاد هەوڵی گەڕانەوەی بۆ کەشی یارییەکە دەدا، بەڵام درەنگانێک و لە خولەکی 86 دەرگای گۆڵی هیلالیان لە رێگەی بنزیمەوە دۆزیەوە.

هەرچەندە ئیتیحاد ئەنجامەکەی کەمکردەوە بەڵام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی هیلال کۆتایی هات.

هیلال 12 خاڵی هەیە و سەرجەم یارییەکانی بردووەتەوە، ئیتیحادیش خاوەنی نۆ خاڵە.