AM:08:45:28/07/2024
324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یاری دۆستانەدا یانەی ئەی سی میلان بە
سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە مانسچستەر سیتی هێنا.
لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ وەرزی
نوێ، ئەی سی میلانی ئیتاڵی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەیەکگەیشتن.
تایمی یەکەم، سیتیزن دەستپێشخەری کرد و لە
خولەکی 19 ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام میلان لە خولەکەکانی 30 و
34 بە دوو گۆڵی لۆرێنزۆ کۆلۆمبۆ وەلامی دانەوە.
لە تایمی دووەمدا، ماکاتی لە خولەکی 55
ئەنجامەکەی بۆ سیتی یەکسانکردەوە، بەلام لە خولەکەی 78 گۆڵی سێیەمیان لە رێگەی ناستی نوسیەوە و بۆ
دووەم جار رۆسۆنێری پێشکەوتەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە
دوو گۆڵ لە سودی میلان کۆتایی هات و یانە ئیتاڵیەکە لە 1ی مانگی داهاتوو یارییەکەی
دیکەی دۆستانە بەرامبەر ریاڵ مەدرید ئەنجامدەدات.