PM:05:41:25/07/2024
484 جار خوێندراوەتەوە
+
-
موهەنەد عەلی
گرێبەستەکەی لەگەڵ تراکتۆری ئێرانی هەڵوەشاندەوە و گەڕایەوە بەغدا.
موهەند عەلی کە
هەفتەی رابردوو بۆ واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ تراکتۆرساز چووە شاری تەبرێزی
ئێران، گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە و گەڕایەوە بەغدای پایتەختی عێراق.
بڕیار بوو میمی
لە رۆژی شەممەوە ئامادەی راهێنانەکانی تراکتۆرساز بێت، بەڵام لەناکاو بەڕێوەبەرانی
یانەی تراکتۆر بڕیاریان دا گرێبەستەکە هەڵبوەشێننەوە چونکە نەیتوانیوە لە پشکنینەکانی
پزشکی دەربچێت و یانەکە لە گرێبەست کردن لەگەڵیدا پاشگەز بوونەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی
فەرمی تراکتۆر، مەرجەکانی هاوکاری یانەی تراکتۆر لەگەڵ موهەند عەلی، هێرشبەری هەڵبژاردەی
عێراق جێبەجێ نەکراون، یانەی تراکتۆریش هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم یاریزانە دەخوازێت.
سەبارەت بە هۆکاری
جێهێشتنی تراکتۆر موهەنەد لە لێدوانیکیدا بۆ تۆڕی ڤەرزش سێی ئێرانی وتی: سوپاسی بەرپرسانی
یانەی تراکتۆر دەکەم کە بە لێکتێگەیشتن گرێبەستەکەمان کۆتایی پێهێنا، لەگەڵ یانەکە
لەسەر مەرجەکانی گرێبەستەکە نەگەیشتینە ڕێککەوتن و پێمان باشتر بوو گرێبەستەکە لە
کەشێکی تەواو دۆستانەدا هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئەم ئەستێرەیە تەمەن 24 ساڵە، کە مێژووی یاریی کردنی خولی پورتوگالی
هەیە، یەکێک بوو لە گرنگترین کڕینەکانی هاوینەی تراکتۆر، بەڵام دواجار پێش
ناساندنی بە میدیاکان یانە ئێرانیەکە لە واژۆ کردن لەگەڵی پەشیمان بووەوە و دواجار
گەڕایەوە بەغدا.