PM:04:50:24/07/2024
416 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ ناچۆ
رێکخست و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە کۆتاییەکی نایابی هەبووە.
دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی رابردوو
گرێبەستی ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی و بەرگریکاری ریاڵ مەدرید لەگەڵ یانەکەی
کۆتاییهات، گریبەستەکەی نوێ نەکردەوە و پەیوەندیکرد بە یانەی قادسیەی سعودیەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید مەراسیمێکی ماڵئاوایی
بۆ ئەو یاریزانە سازکرد و سەرجەم نازناوەکانی کە لەگەڵ یانەکەی بەدەستیهێنان لە
کاتی مەراسیمەکەدا نمایش کران.
دواتر ناچۆ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند،
دوای ساڵانێکی زۆر ماڵەکەی جێدەهێڵێت و ئەزمونێکی نوێ تاقیدەکاتەوە، کۆتاییەکەی
لەگەڵ ریاڵ مەدرید نایابە چونکە بە بردنەوەی نازناوی 15ی چامپیۆنز لیگ ماڵئاوایی
دەکات.
ناچۆ دەڵێت، دڵخۆشم و ئاسودەترین یاریزانی
لاوم کە بەردەوام بووم لەگەڵ یانەکەم، سوپاسی هاندەران دەکەم کە بەردەوام خۆشیان
ویستوم و پشتگیریان کردووم، سوپاس بۆ پێرێز و ئەندامانی یانەکە کە ماوەیەکی زۆر
چاوەڕێیان کرد دوایین بڕیار بدەم.
خ . ک