وادەی گەڕانەوەی دی خیا بۆ یاریکردن ئاشکرابوو

PM:12:49:24/07/2024

364 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیخیا لەم هەفتەیەدا یانەیەکی نوێ بۆ یاریکردن هەڵدەبژێرێت و مەرجیشی هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ مان یونایتد.

داڤید دی خیای ئیسپانی و گۆڵچی پێشووی مان یوناید، دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی 2021 بۆ 2022 لە یاریکردنی بۆ شەیتانە سورەکان وازی هێنا، لە ئیستادا بێ یانە ماوەتەوە.

سەرەڕای ئۆفەرە نایابەکان لە یانە سعودیەکان و چەند یانەیەکی ئەوروپی، دیخیا پشوودانی هەڵبژارد، بەڵام بەردەوامبوو لە راهێنان تا ئاستی خۆی و توانای جەستەیی بپارێزێت.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک دوپاتیکردووەتەوە، گۆڵچییە ئیسپانیەکە لەم هەفتەیەدا بڕیاری دیاریکردنی یانە نوێیەکەی دەدات و دوای دابڕان زیاتر لە ساڵێک دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.

سەرچاوەکە لە زاری کەسە نزیکەکانی گۆڵچییەکەوە ئاشکرایکردووە، ئیریک تین هاگی راهێنەر ئێستا و جۆن مورتۆی بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئەوکاتە هۆکاری سەرەکی بوون بۆ جێهێشتنی یانەکەی.

دوپاتیشیکردووەتەوە، هەر کاتێک تین هاگ لە یانەکە نەما دەرگای دی خیا کراوەیە بۆ گەڕانەوە و یاریکردن لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد.