ریاڵ مەدرید گرێبەستی ڤاسکێسی نوێکردەوە

PM:03:47:18/07/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی لوکاس ڤاسکێسی تا ساڵی 2025 نوێکردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە، لوکاس ڤاسکێس گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە تا هاوینی 2025 نوێکردووەتەوە و بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ مێرەنگی بەردەوامدەبێت.

لەم هاوینە ناچۆ فێرناندێز یانەکەی جێهێشت، لێنی یۆرۆش کە ئامانجێکی سەرەکی یانەکەبوو بڕیاریدا پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات، بۆیە بەرێوبەرانی ریاڵ بڕیاریاندا گرێبەستی ڤاسکێس نوێبکەنەوە، لە داهاتوودا کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی مێندیش دەکەن.

لوکاسی تەمەن 33 ساڵان لە 2011 تا 2014 یاری بۆ تیپی لاوانی ریاڵ مەدرید کردووە، لە وەرزی 2014/2015 بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئیسپانیۆل کرد پاشان گەڕاوەتەوە یانەکە و 10 وەرزی لەسەر یەکە یاری بۆ تیپی یەکەمی ریاڵ مەدرید دەکات.

ڤاسکێز بەدرێسی تیپی یەکەمی یانەکە وەک بەرگریکاری باڵی راست و هێرشبەری باڵی راست یاریی کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 349 یاریی کردووە، خاوەنی 35 گۆڵ و 65 ئەسیستە.