PM:04:26:07/07/2024
440 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زیرەکی دەستکرد ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای بە
پاڵێوراوی بەهێز دادەنێت بۆ ئەنجامدانی یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا.
کۆمپانیایەکی وەرزشی ئەمریکی بە بەکارهێنانی
ئامێری زیرەکی دەستکرد هەڵبژاردەکانی گەیشتووی بە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2024
دەستنیشان کردووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ئامێرە
هەستی نییە و چەند پرسیارێکی ئاڕاستەی ئامێرەکە کردووە و گفتوگۆیەکی چڕ و وردیان
لەگەڵدا ئەنجامداوە.
دواتر ئامێرە زیرەکەکە وەڵامی پرسیارەکانی
بە شێوەیەک داوەتەوە کە هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای پاڵێوراوی بەهێزن
بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا.
رونیکردووەتەوە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین
بەهۆی مێژووە دوور و دریژەکەی و ئاستە بەهێزەکەی و لێهاتوویی تاکەکەستی
یاریزانەکانی توانای تێپەڕاندنی قۆناغی پێش کۆتایی هەیە، بەڵام کەنەدا زەحمەتە بتوانێت
بەسەر ئەرجەنتیندا سەربکەوێت چونکە ئەزمونی کەمی هەیە لە پاڵەوانێتییەکەدا.
لەسەر یاریەکەی تریش وتویەتی، ئۆرۆگوای
مێژوویەکی گەورەی هەیە لە کۆپا ئەمریکا و چانسی گەیشتنیان بە یاری کۆتایی زیاترە
لە کۆڵۆمبیا هەرچەندە لەم پاڵەوانێتییەدا تیپێکی بەهێزە و کۆمەڵێک یاریزانی بە
توانای تیادایە بەڵام چانسی گەیشتنی بە یاری کۆتایی لە ئۆرۆگوای کەمترە.
خ . ک