چیرۆکی پشت وێنەکەی مێسی و یامال

PM:05:38:06/07/2024

860 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێنەیەکی مێسی و سەردەمی منداڵی لامین یامال بووەتە جێگای سەرنجی میدیاکانی جیهان.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی نهێنی ئەو وێنە سەرنجڕاکێشانەی ئاشکرا کرد کە لەم دواییانەدا لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و لامین یامالی ئیسپانی تێدا دەرکەوتووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئەم وێنانە راستین منداڵەکەی دەستی مێسی لامین یامالە، هەروەها دەگەڕێنەوە بۆ کەمپینێک کە ڕۆژنامەکە لەگەڵ یونیسێف بە بەشداری بەرشەلۆنە ڕێکی خستووە، کە زۆرێک لە ئەستێرەکانی یانە کەتەلۆنییەکەش تێیدا بەشداربوون.

مێسی لە هەندێک وێنەدا دەردەکەوێت کە یامالی هەڵگرتووە، لە هەندێکی تریشدا خەریکی شۆردنیەتی.

ڕۆژنامەکە ئەوەی دوپاتکردووەتەوە، ئەوکات یامال تەمەنی تەنیا شەش مانگ بووە، دایک و باوکیشی ڕازیبوون بەشداری لە هەڵمەتی یونیسێف و سپۆرتدا بکەن.

فۆتۆگرافەر خوان مۆنفۆرت سەبارەت بە یادەوەرییەکانی لەم ساتەوەختە دەڵێت: وێنەکەمان لە کامپنۆ گرتووە و لە ژووری جلگۆڕینی بلاوگرانا بووە.

وتیشی: وێنەی مێسی و ئەو منداڵەم لەبیرە، کە ئێمە نەماندەناسی، بەڵام لەم دواییە تەلەفۆنیان بۆ کردم و پێیان راگەیاندم کە ئەوە لامین یامال بووە و توشی سەرسوڕمان بووم.

ميسي يلتقي «الرضيع» لامين يامال قبل 17 عاما: قصة صورة نادرة تجمع نجمين - بيانيامال في صور نادرة مع ميسي - الكلاسيكو