PM:03:03:04/07/2024
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رودیگەر دوپاتیکردەوە، بە جۆش و خرۆشەوە
چاوەڕێی یارییەکەی ئیسپانیا دەکات و دەبێت ئامادەبن لە پێناو بردنەوە بجەنگن
ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، بەرگریکاری هەڵبژاردەی
ئەڵمانیا پێی وایە یاریەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا یەکسان دەبێت و لێدانی
یەکلاکەرەوە براوە دیاریدەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو هەڵبژاردەیە باشترینن لە
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2024.
ڕودیگەر وتی: یارییەکی گەورە و گرنگە، وەک
یاریزانێک بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چاوەڕێی دەکەم.
دەشڵێت: بۆ من ئیسپانیا و ئەڵمانیا دوو
باشترین هەڵبژاردەی پاڵەوانێتییەکەن تا ئێستا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، دەبێت
ئامادەبین بۆ شەڕکردن بۆ بردنەوە و سەرکەوتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بوێر بن بۆ ئەوەی
لە یۆرۆدا بەرەو پێشەوە بچن، چونکە ئەوانیش مەترسییان لەسەرە، فشارێکی زۆریان لەسەرە،
بەڵام دەتوانن ئەمە تێپەڕێنین.
روونیشیکردەوە، بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن
دەبێت لە دۆخێکی ئارامدابن و نابێت هیچ هەڵەیەک ئەنجامبدەن، هەروەها کۆنترۆڵی
یاریگا بکەن.
وتیشی: جەمال موسیالا یاریزانێکی تایبەتە
و جیاوازی دروستدەکات، بەڵام ئەو هێشتا زۆر گەنجە و دەبێت ئێمە بەرپرسیاریەتی لە
ئەستۆ بگرین تا ئەو ئازادبێت لە یاریگادا.