AM:09:48:18/06/2024
420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی رایگەیاند لە یارییەکانی کلاسیکۆ
رووبەڕووی شەڕ بووەتەوە و حەزێکی زۆریشی بۆ گەرما هەیە.
لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی
ئەرجەنتین لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، سێرجیۆ رامۆس ئەو یاریزانە بووە کە
زۆرترین جار لە یاریگادا رووبەڕووی شەڕ بووەتەوە لەگەڵیدا بەڵام دواتر پێکەوە لە
یەک یانە یارییان کردووە.
میسی دەڵێت، بە شێوەیەکی گشتی یارییەکانی
کلاسیکۆ چڕ بوون و پڕ بووە لە رووبەڕووبونەوەی توند چونکە کێبڕکێیەکی بەهێز لە
نێوان هەردوو یانەکەدا بوونی هەیە.
دەشڵیت، رقێکی زۆرم بۆ سەرما هەیە چونکە لەو
کاتەدا بارودۆخی دەرونیم خراپ دەبێت بە پێچەوانەوە هاوینم خۆشدەوێت و شوێنێکم
پێخۆشە کە کەش و هەواکەی گەرم بێت.
رونیشیکردەوە، هەندێ کات بە زەحمەت خەڵک
بناسمەوە بەڵام ئەەگەر دوو یان سێ جار کەسێک ببینم ئەوا لە بیری ناچێتەوە، ناتوانم
بە ئاسایی پشووەیەک وەربگرم چونکە هەر کەسە و داواکاریەکی جیاوازی هەیە کاتێک
دەتبینن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کاتی بەڕێوەچوونی
یارییەکانی کۆپا ئەمریکای ساڵی 2011 لە کاتی یاریەکدا سوکایەتی زۆریان پێکراوە و
بە درێژایی یاریەکە تەنها گوێیان لە وشەی ناشرین بووە کە ئەوەش بێزاری کردوون.
لە کۆتاییشدا وتی: منداڵەکانم پێش هەموو
یاریەک ئاهەنگێکی دیاریکراوم بۆ دادەنێن کە لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵدا ئەنجامی
بدەم، خۆم هیچ ئاهەنگێکی تایبەت ئامادە ناکەم .
خ . ک