تێرزیچ: رێگای گەیشتن بە یاری کۆتایی 200 کیلۆمەتریش بێت رادەکەین

PM:08:52:06/05/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تێرزیچ جەختی لەوە کردووە دەبێت لە یاری پێشوو باشتر یاریبکەن و ستایشی ئاستی تیپەکەشی کرد.

پێش روبەڕوبوونەوەی پاریس سان جێرمان، تێرزیچی راهێنەری بروسیا دۆرتمۆند رایگەیاند، هەفتەی پێشوو سەلماندوویانە دەتوانن بە شێوەیەکی باش یاریبکەن و هێندە متمانە بە خۆ بوونیان پەیدا کردووە کە لە یارییەکی وەها گەوردەدا بەشێوەیەکی ئاسوودە دەربکەون، وە پاریس خاوەنی ئاستێکی نایابە بەڵام یاری پێشوو متمانە بە خۆ بوونیان زۆر بووە.

وتیشی: وەک پێشتر وتم ئەگەر ئاستی ئێمە وەک کۆتا یاری بێت ناگەینە یاری کۆتایی، چونکە ڕووبەڕووی تیپێک دەبینەوە کە گومانم نییە زۆر جیاواز دەبێت لەو یارییە، بۆیە دەبێت زۆر باشتر بین لە یاری دەرەوەی یاریگا بۆ ئەوەی چانسی چوونە یاری کۆتاییمان هەبێت.

راهێنەرەکە دوپاتیشیکردەوە، ئەگەر رێگای گەیشتیان بۆ یاری کۆتایی 200 کیلۆمەتریش بێت دەتوانن رابکەن چونکە ئامانج و خەونیکی گەورەیان هەیە و دەیانەویت بیکەن بە راستی.

سەبارەت بە تینوێتی پاریسیش بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ وتی: ئەوان چەند ساڵێک لەمەوبەر دەستیان بەم پڕۆژەیە کردووە بە ئامانجی بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پێشتر خولی وڵاتەکەی خۆیانیان یەکلایکردوەتەوە و هەموو تواناکانیان لەم یارییەدا پێشکەش دەکەن.