خولی ئیتاڵیا... بۆلۆنیا لە رۆمای بردەوە

PM:09:32:22/04/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا بۆلۆنیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە رۆما هێنا و هەنگاوێک لە یۆڤانتۆس نزیک بوەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 33ی خولی ئیتاڵیا، رۆما میوانداری بۆلۆنیای کرد لە نێو یاریگای خۆیدا.

لە تایمی یەکەم کوڕانی تیاگۆ مۆتا بەباشی دەستیانپێکرد و لە خولەکی 14یەش یاریزان ئوسامە ئەزۆزی گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، پاش ئەوەش یارییەکە هاوسەنگ بوو بەڵام دووبارە بۆلۆنیا دەستی وەشاند و لە خولەکی 45 جۆشوا زیرکزی گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکردن.

لە تایمی دووەم پاش ئەنجامدانی چەند گۆڕانکاریەک رۆما توانی ریزەکانی رێکبخاتەوە، لە خولەکی 56یش سەردار ئەزموون جیاوازییەکی بۆ گۆڵیک کەمکردەوە بەڵام کاتێک رۆما هەوڵی دەدا ئەنجامە یەکسان بکاتەوە لە ئاکامی هێرشێکدا لە خولەکی 65 سایلیمەکێرس گۆڵی سێیەمی بۆلۆنیایی تۆمارکرد، پاش ئەوە کوڕانی دی رۆسی چەندێک هەوڵیاندا گۆڵی تریان پێ تۆمارنەکرا و سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی مۆتا و تیپەکەی کۆتایی پێهات.

بەم بردنەوەیەش بۆلۆنیا خاڵەکانی بوون بە 62 خاڵ و لە پلەی چوارەم جێگیربووە بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ یۆڤانتۆسی سێیەم،رۆماش بە 55 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.