چی دەزانیت لەسەر کلاسیکۆی ئیسپانیا؟

PM:05:30:20/04/2024

4308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلاسیکۆ، رووبەڕووبونەوە مێژوویەکەی نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت و جارێکیتر سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێتە شانۆی ئەو یاریە ئاگرینە.

یەکشەممە لە کاتژمێر 10ی شەودا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری کلاسیکۆدا میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەکات و ئەنجامی ئەو یاریەش تا رادەیەکی زۆر یەکلاکەرەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا دەبێت.

ریاڵ مەدرید لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 78 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیدایە بە جیاوازی هەشت خاڵ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کە پلەی دووەمی گرتووە.

یانەی شاهانە بە راهێنەرایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئامانجیان ئەوەیە کە سێ خاڵی ئەو یاریە بەدەستبهێنن تا زیاتر نزیکبنەوە لە بەدەستهێنانی 36مین نازناویان لە مێژووی خولی ئیسپانیا.

ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە مێژوودا 187 جار لە خولی ئیسپانیا رووبەڕووی یەکبونەتەوە، یانەی شاهانە 78 یاری براوە بووە و 301 گۆڵی کردووە، یانە کەتەلۆنیەکە 74 بردنەوەی هەیە و 299 گۆڵی کردووە، 35 یاریش یەکسانبون.

یانەی بەرشەلۆنە دوای ماڵئاواییکردنی لە چامپیۆنز لیگ ئامانجی ئەوەیە لە کلاسیکۆدا لە ریاڵ مەدرید بباتەوە تا بتوانێت کێبڕکێی نازناوەکە بکات چونکە تاکە پاڵەوانێتیە کە رکابەری تیادا دەکات، ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت ئەوا ئەم وەرزە بە بێ نازناو کۆتاییپێدەهێنێت.

لەسەر ئاستی راهێنەرەکانیش، کارلۆ ئەنچیلۆتی تا ئەم ساتە نۆ جار رووبەڕووی چاڤی هێرناندێز بووەتەوە، پێنج بردنەوەی لە دژی بەدەستهێناوە و لە چوار یاریشدا تووشی شکست بووە.

لە ئێستادا پرسیاری هاندەران ئەوەیە، کە ئایا بەرشەلۆنە دەتوانێت لە ریاڵ مەدرید بباتەوە لە کاتێکدا یانەی شاهانە لە بارودۆخێکی دەرونی زۆر باشدایە بەتایبەت دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوو لە تێپەڕاندنی مان سیتی لە چامپیۆنز لیگدا.
خ . ک