دی رۆسی: بردنەوە لە میلان دەستکەوتە

AM:08:58:19/04/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی رۆسی بردنەوە لە میلان بە دەستکەوت دەزانێت و راشیگەیاند شانازی بە یاریزانەکانیەوە دەکات.

پاش بردنەوە لە میلان و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی، دی رۆسی راهێنەری رۆما رایگەیاند، پێویستیان بە دڵێکی گەورە بوو بۆ بردنەوە لە میلان، چونکە کاتێک 10 یاریزان بوون، دەبوو بە زیرەکی و زانیاری تاکتیکی یاری بکەن و تەنیا ڕاکردن بەس نەبووە.

وتیشی: بەڕاستی شانازی دەکەم کە ڕاهێنەری تیپێکی لەم شێوەیەم، ئاسان نەبوو چونکە میلان تیپێکی زۆر بەهێزە و یاریییەکی زۆر باش دەکات، ئێمە بینیمان تەنانەت ڕیال مەدریدیش لە کاتی پێویستدا بەرگری کرد و ئێمەش لە کاتە گونجاوەکەدا وامان کرد.

راهێنەرەکەی رۆما ئاماژەی بەوەشکرد لە چەند ساڵی رابردوودا زۆربەی کاتەکان میلان شکستی بە ئەوان هێناوە لەبەر ئەوەش ئەم بردنەوەیە بە دەستکەوتێک دەزانێت بۆ یانەکەی.

سەبارەت بە بەشداریکردنی پێنج یانەی ئیتاڵیا لە چامپیۆنزلیگ راهێنەرەکە وتی: ئەمە بەڕێکەوت نییە، چونکە تۆپی پێی ئیتاڵیا لە ئاستێکی بەرزدایە، ڕەنگە هێشتا ئەم دواییەمان لەبیر بێت کە تۆپی پێی ئیتاڵیا لە باشترینەکان بوو، بەڵام ئێستا خولەکانی دیکە پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە.