یۆرۆپالیگ... رۆما شکستی بە میلان هێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

AM:12:21:19/04/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یۆرۆپالیگ رۆما بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە میلان هێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ، رۆما لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەی سی میلانی کرد.

لە تایمی یەکەم کوڕانی رۆما بە ئاستێکی باشەوە دەرکەوتن و لە خولەکی 12 مانچینی توانی گۆڵی یەکەمیان بۆ تۆماربکات، پاش ئەوەش لە ئاکامی هێرشێکدا لە خولەکی 22 پاولۆ دی بالا گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن، بەڵام لە خولەکی 31 چێڵیک لە ریزەکانی یانەکە بە کارتی سور کرایە دەرەوە و ئەمەش ئەرکی یانەکەی قورسکرد.

لە تایمی دووەم میلانیەکان بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، چەندین هێرشی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵەکەی رۆما، بەڵام گورگەکان بەرگرییەکی بەهێزیان کرد تا دوا خولەکەکان، هەرچەندە لە خولەکی 85 گابیا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد بۆ میلان بەڵام کوڕانی پیۆلی سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتایی پێهات و رۆما گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و تێیدا روبەڕووی بایەر لیڤەرکوزن دەبێتەوە، میلانیش ماڵئاوایکرد.