گواردیۆلا خواستی لەسەر مۆسیالایە

PM:11:33:18/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتی دەیەوێت موسیالا بگوازێتەوە و گواردیۆلاش یاریزانەکە بە شوێنگرەوەی دی برۆین دەبینێت.

هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان خواستی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتییان ئاشکرا کرد بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ جەمال موسیالا یاریزانی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئیمزا بکەن.

موسیالا بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی هێڵی ناوەڕاست دادەنرێت لە جیهاندا لە دوو وەرزی رابردوو، یاریزانەکە سەرکردایەتی بایرن میونشنی کرد لە بردنەوەیان لە ئارسناڵ و گەیشتنیان بە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیش، جەمال سەرەکیترین یاریزانە کە پیپ گواردیۆلا دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا پەلکێشی ریزەکانی سیتی بکات و راهێنەرەکە پێیوایە بەهۆی کەمی تەمەنیەوە دەتوانێت ساڵانێکی زۆر سەرکردایەتی شیت پۆشەکانی مانچستەر بکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گواردیۆلا ئەستێرە ئەڵمانیەکە بە جێگرەوەی دی برۆین دەبینێت کە لە ئێستادا تەمەنی 33 ساڵە و ئەگەرەکانیش باس لەوە دەکەن وەرزی داهاتوو یانەکە جێدەهێڵێت.

موسیالا لەم وەرزەدا لەگەڵ بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری لە 36 یاریدا کردووە و تێیدا سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی 12 گۆڵ و درووستکردنی حەوت گۆڵ بۆ هاوڕێکانی.