رۆناڵدۆ کەیسی لێبڕینی موچەکەی لە یۆڤانتۆس بردەوە

PM:03:27:18/04/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ دۆسیەکەی کە دواکەوتنی موچەکانی بوو لە یۆڤانتۆس بردەوە و خانمە پیرەکە ناچارە 10 ملیۆن یۆرۆی پێ بدات.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی نەسری سعودی، لە شەڕی یاساییدا بەرامبەر یانەکەی پێشووی کە یۆڤانتۆسی ئیتاڵییە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەمەش خانمە پیرەکە ناچار دەبێت 10 ملیۆن یۆرۆ بداتە گەنجینەی مووشەکی مادێرا.

بڕیارەکە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئیتاڵیا، لە بەرژەوەندی کریستیانۆ دەرچووە، دوای ئەوەی دۆسیەیەکی لە دژی یۆڤانتۆس تۆمارکرد بۆ بەدەستهێنانی مووچە دواکەوتووەکانی.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یۆڤانتۆس دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات کە 10 ملیۆن یۆرۆیە، لەبەر ئەوەی بە نا یاسایی لە یاریزانەکەیان بڕیوە.

کریستیانۆ جانتاکانی کۆکردەوە و یۆڤانتۆسی بەجێهێشت پێش ئەوەی سەرجەم سایستە داراییەکانی وەربگرێت، هەروەها سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی بە شێوەیەکی دۆستانە، بۆیە ڕووی کردە دەسەڵاتی دادوەری بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی.

دۆسیەی ڕۆناڵدۆ بەرامبەر یوڤانتۆس لەسەر مووچە لە سەردەمی قەیرانی کۆرۆنا یەکەم دۆسیە نییە، چونکە پێشتر پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی دۆسیەیەکی هاوشێوەی دژی یانە ئیتاڵییەکە تۆمارکردبوو.