ئەلێگری: کاری گرنگمان لە پێشە

PM:11:31:12/04/2024

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری نەیشاردەوە کاری گرنگیان لە پێشە و پێوسیتیان بە بەدەستهێنانی خاڵ هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان .

پێش یارییەکەیان بەرامبەر تۆرینۆ ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یۆڤانتۆس ئاماژەی بەوەکرد، یارییەکەیان بەرامبەر تۆرینۆ یارییەکەی بەهێز و قورس دەبێت، لە لایەکی ترەوە یارییەکی گرنگ دەبێت بۆ ئەوان، لەبەر ئەوەی پێوستیان بە خاڵە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان

دوپاتیشی کردەوە، کاری گرنگیان لە پێشە و لە ئیستادا کاتی ئەوە نییە باس لە داهاتووی خۆی بکات لەگەڵ یۆڤانتۆس.

ئەلێگری وتی: دەبێت هەموو وەرزێک پشت بە یاریزانانی نەوەی نوێ ببەستین لە تیپی یەکەم، باوەڕم وایە ئەوەمان کردووە و کارەکان لە ساڵانی داهاتوودا لەگەڵ خانمە پیرەکە بەردەوام دەبن.

دەشڵیت: بە لەبەرچاوگرتنی داهاتووی یانەکە دەبێت هەموومان یەکبگرین و هەوڵ بدەین، بە گەیشتن بە چامپیۆنز لیگیش یانەکە 100 ملیۆن یۆرۆ قازانج دەکات، لەبەر ئەوە ئێستا تەنیا بیر لەو ئامانجە دەکەینەوە و لە هەموو شتێک بۆمان گرنگترە.