پاریس ئەستێرەیەکی بایرنی کردووەتە ئامانج

PM:11:23:12/04/2024

368 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان چووەتە کێبڕکێ سیتی بۆ گواستنەوەی موسیالا، جگە لەو یاریزانەش پلانی گواستنەوەی ئەستێرەی دیکەی هەیە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، یانەی مانچستەر سیتی ئارەزووی گواستنەوەی جەمال موسیالای ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن دەکات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاریس سان جێرمانیش موسیالای کردووەتە ئامانج لە هاوینی داهاتوودا، یاریزانەکەش تا 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە هەیە، بەڵام لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن .

دوپاتیشی کردووەتەوە پاریس ئامانجی بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستە بۆ ئەو مەبەستەش جگە لە ئەستێرە ئینگلیزییەکە، هەریەکە لە برۆنۆ گویماریشی بەڕازیلی و کیمیچی ئەڵمانیشی دەستنیشان کردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، یانە فەرەنسییەکە نایەوێت یەکێک لەو یاریزانە ناوەراستکارانەی لەدەست بچێت، بەڵام لە ئێستاشدا لە پێشینەی کارەکانیان گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم و بەرگریکارێکی باڵی راستە.