دهۆک و قوەجەویە سزادران

PM:05:00:07/04/2024

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی دهۆک بە 30 ملیۆن دینار سزا درا و چەند یاریزانێکیش سزای جیاوازیان بۆ دەرچووە.

هەفتەی رابردوو لە یاریەکی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە نێوان هەردوو یانەی دهۆک و قوەجەویە شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو لە نێوان هەردوولا و دواتر لێکۆڵینەوەکان لەسەر روداوەکە دەستپێکرا.

لیژنەی سزادانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سزای یانەی دهۆکیان داوە بە بڕی 30 ملیۆن دینار جگە لەوەش دوو یاری داهاتوویان لە یاریگای خۆیان بە بێ هاندەر ئەنجامدەدەن، بە پێنج ملیۆن دیناری تر سزادراون بەهۆی وەرگرتنی شەش کارتی زەرد و سوور لە یەک یاریدا

ئاماژەیان بەوەشداوە، مۆسیس لۆکاسی یاریزانی بەرازیلی یانەی دهۆک بە بڕی 15 ملیۆن دینار و راگرتنی بۆ دوو یاری سزادراوە بەهۆی بەکارهێنانی وشەی نەشیاو.

راشیگەیاندوە، یاریزانانی یانەی قوەجەویەش چەند سزایەک دراون کە ئەوانیش محەمەد حەمیدی گۆڵچی و هومام تاریقن بە بڕی 15 ملیۆن دینار لەگەڵ راگرتنیان بۆ ماوەی دوو یاری.

خ . ک