چین یاریەک رێکناخات میسی بەشدار بێت تیایدا

PM:12:22:11/02/2024

604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەر یاریەک میسی بەشداری تیادا بکات لە چین بەڕێوەناچێت دوای روداوەکەی هۆنگ کۆنگ.

یەکێتی تۆپی پێی چین لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە وڵاتەکەیان بەنیاز نییە هیچ یاریەک رێکبخات کە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتین تیایدا بەشدار بێت کە ئەوەش ئاماژەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دوو یاریە دۆستانەکەی ئەرجەنتین بەرامبەر نەیجیریا و کۆتدیڤوار کە بڕیار بوو لە مانگی سێی داهاتوودا لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

یەکێتیەکە ئاماژەی بەوەداوە کە پەکین بەهیچ شێوەیەک پلانی ئەوەی نییە لە ئێستادا هیچ یاریەک بەڕێوە ببات ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە یاریەکەی ئینتەر میامی بەرامبەر هۆنگ کۆنگ بەشداری نەکرد.

لە ماوەی رابردودا، یانەی ئینتەر میامی سەردانی هۆنگ کۆنگی کرد و یاریەکی دۆستانەی بەرامبەر ئەستێرەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا و ژمارەیەک هاندەری زۆر لە یاریگادا ئامادەبوون لە پێناو ئەوەی میسی ببینن بەڵام ئەو یاریزانە بە بیانوی پێکانەوە بەشداری نەکرد ئەوەش گەورەترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

دواتر ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە رایگەیاند هەمیشە حەزی لە یاریکردنە و هاندەرانیش بەپەرۆشن بۆ بینینی ئەو لە یاریگادا و هیوادارە بتوانێت لە داهاتوودا بگەڕێتەوە هۆنگ کۆنگ و لەوێ یاریەک بکات.


خ . ک