PM:09:20:03/01/2024
776 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فیفا ناوی 23 یاریزانی بڵاوکردەوە بۆ باشترین پێکهاتەی ساڵ و کریستیانۆ و
میسیش لە لیستەکەدان.
خەڵاتی جیهانی 11 کە لەلایەن فیفا پێشکەش دەکرێت، تاکە خەڵاتی تۆپی پێیە کە
براوەی تەنها لەلایەن یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ دیاری دەکرێت و لەو
بارەیەشەوە فیفا ڕایگەیاند، زیاتر لە 28 هەزار یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ لە تەواوی
جیهانەوە دەنگیان داوە بۆ دیاریکردنی براوەکانی ساڵی ڕابردوو، لە کۆتایی ئەم کێبڕکێیەدا
11 یاریزان دەمێننەوە و ڕۆژی دووشەممە 15ی یەک لە مەراسیمی زە بێست کە لە لەندەن بەڕێوەدەچێت
هەڵدەبژێردرێن.
لەو لیستەی فیفا رایگەیاندووە، ناوی 23 یاریزانی پیاو دەبیینرێت و لە لیستەکەدا
ناوی محەممەد سەڵاحی نابینرێت، بەڵام فیفا دوو ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان کە وەرزی ڕابردوو
لە ئەوروپا دەرنەکەوتبوون، لەنێو پاڵێوراوەکاندا داناوە، ئەوانیش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
و لیۆنێل مێسین، جیالەوانیش ناوی هالاند و مباپێ و بێلینگهام و ڤان دایک کۆرتواش
دەبینرێت.
لە کۆتاییدا لە تیپی هەڵبژێردراوی
فیفا یەک گۆڵپارێز و سێ بەرگریکار و سێ یاریزانی ناوەڕاست و سێ هێرشبەر دەمێننەوە.
پاڵێوراوەکان: