PM:04:09:22/12/2023
5948 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند بە باشترین یاریزانی 2023 دیاریکراوە و میسی لە پلەی شەشەمدایە و
رۆناڵدۆ لە 100 باشترینی یەکەمدا بوونی نییە.
پێگەی فۆر فۆر توی جیهانی لە راپۆرتێکدا باشترین 10 یاریزانی لە ساڵی
2023دا بڵاوکردەوە بە پێی ئاستی تاکە کەسییان و بەدەستهێنانی خەڵات و نازناوەکان
لەو ساڵەدا.
بە پێی ئەو پێگەیە، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری مانچستەر سیتی بە
باشترین یاریزانی ساڵی 2023 دیاریکراوە و جۆد بێلینگهامی ریاڵ مەدرید لە پلەی
دووەمدایە و هاری کەین پلەی سێیەمی گرتووە، هەریەکە لە کیلیان مباپێ و رۆدری لە
پلەکانی چوارەم و پێنجەمدان.
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی لە پلەی
شەشەمی ریزبەندی باشترین یاریزانانی ساڵی 2023دایە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی هەرچەندە لە ساڵی 2023دا کێبڕکێی خەڵاتی
گۆڵکاری 2023 دەکات لەگەڵ هالاند و هاری کەین و مباپێ بەڵام ناوی لە لسیتی 100 باشترین
یاریزانی جیهاندا نییە.
هەریەکە لە بێرناردۆ سیلڤا و محەمەد سەڵاح و گریزمان و ڤینیسیۆس و ساکا و
موسیالا و دی برۆین لە پلەکانی حەوتەم تا 13ی ریزبەندیدا دەبینرێن، سێرجی بۆسکێت
لە پلەی 100ی کۆتاییدایە.
خ . ک