AM:09:20:20/12/2023
1124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولە ئەوروپییەکان
کۆمەڵێک یاری گرنگ بەڕێوەدەچێت.
لە خولی ئیسپانیا و لە
کاتژمێر 9 بەرشەلۆنە میوانداری لە ئەلمیریای کۆتایی ریزبەندی دەکات، بەرشەلۆنە دەیەوێت
بە هەر شێوەیەک بێت ئەم یارییە بباتەوە چونکە تەنانەت یەکسانبوونیش ئاڵۆزیەکی زۆر
لەناو یانەکە و داهاتووی چاڤی هیرناندێزی راهێنەر دروست دەکات.
لە خولی ئەڵمانیاش بایرن
میونشن و فۆلفسبۆرگ لە کاتژمێر 10و 30 خولەک رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بایرن نایەوێت
چیتر لە لیڤەرکوزنی پێشەنگ دوربکەوێتەوە کە ئەویش لە هەمان کاتتدا بەرامبەر بوخۆم یاریدەکات.
لە خولی فەرەنساش پاریس
سانجێرمانی پێشەنگ کاتژمێر 11 لە باچەی
شازادەکان میوانداری لە میتز دەکات و پێدەچێت
میوانێکی ئاسانبێت بۆ تیپەکەی لویس ئینریکی.