PM:08:36:12/10/2023
3884 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی
ئارەزووی گواستنەوەی تۆنی کرووس دەکات لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوو.
رۆژنامەی مۆندۆ
دیپۆرتئڤۆ دووپاتی کردەوە کە یانەی مانچستەر
سیتی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ تۆنی کروسی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید
بکات ، ئەگەری ئەوە هەیە کە جارێکی تر کرووس لە ژێر سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا راهێنان
بکات.
ئاماژەی
بەوەشکرد کە مانچستەر سیتی هیوادارە وەرزی
داهاتوو پاش کۆتای هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ
ڕیال مەدرید یاریزانەکە بە خۆڕایی بگوازێتەوە،
چونکە یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە بداتە ئەو یاریزانە.
روونیشیکردەوە کە کرووسی تەمەن 33 ساڵ لە هاوینی ڕابردوو زۆر بیری
لە داهاتووی خۆی کردووەتەوە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال
مەدرید هەر بۆی رازی کردنی یاریزانەکە هێندە ئاسان نابێت .
رۆژنامەکە
ئاماژەی بەوەشکرد کە یاریزانەکە هەمیشە رایگەیاندووە کە دەیەوێت لە ریاڵ مەدرید کۆتای بە ژیانی
یاریکردنی بهێنێت و نایەوێت درێژە بە
کاروانی وەرزشی بدات لە یانەیەکی تر ئەگەری ئەوە هەیە لە هاوینی داهاتوو بڕیاری
وازهێنان لە یاریکردن رابگەیەنێت .
کرووس پێشتر لە
وەرزی 2013بۆ2014 لە ژێر سەرکردایەتی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، کاتێک لە یانەی بایرن
میونشن بوون و یاریزانەکە توانی بەشداری لە 51 یاری بکات و چوار گۆڵ و
نۆ ئەسیست تۆماربکات.