یەکێتی ناوبژیوانانی ئینگلتەرا دان بەوەدا دەنێت کە گۆڵەکەی دیاز درووست بووە

AM:09:07:01/10/2023

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێەتی ناوبژیوانانی ئینگلتەرا دانی بەو راستیەدا نا کە گۆڵەکەی دیاز بەرامبەر تۆتنهام درووست بووە و ناوبژیوان بە هەڵەدا چووە.

یەکێتی ناوبژیوانانی پیشەگەر لە ئینگلتەرا دانی بەوەدانا کە ئەو بڕیارەی ناوبژیوانان دوای بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی داویەتی هەڵە بووە، لە ئەنجامدا گۆڵێکی لیڤەرپوول کە بەرامبەر تۆتنهام تۆماریکردبوو، بەهۆی ئۆفسایدەوە هەڵوەشایەوە.

تۆتنهام لە گەڕی حەوتەمی خولی ئینگلیزیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیڤەرپوولی میوانی بردەوە، یارییەکەش شاهیدی هەڵوەشاندنەوەی گۆڵێک بوو کە لەلایەن لویس دیازی یاریزانی لیڤەرپوولەوە تۆمارکرا بەڵام دوای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆی ڤاریش، گۆڵەکە هەژمار نەکرا.

یەکێتیەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: یەکێتی ناوبژیوانانی پیشەگەر دان بەوەدا دەنێت کە هەڵەیەکی گەورەی مرۆیی لە نیوەی یەکەمی یارییەکەی تۆتنهام و لیڤەرپوڵدا ڕوویداوە، کۆمەڵەکە پێداچوونەوەی تەواو بەو بارودۆخانە دەکات کە بووەتە هۆی هەڵەکە.