AM:12:11:01/10/2023
432 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کلۆپ رایگەیاند کە زۆر شت ڕوویدا لە یارییەکە بەڵام لە بەرژەوەندی ئەوان نەبووە
و بەڕاستی قورس بوو.
یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی، ڕاهێنەری لیڤەرپوول پاش شکستەکەیان بەرامبەر تۆتنهام لە لێدوانێکدا بۆ سکای سپۆرت ئاشکرای
کرد کە گەر خەڵکی وا بیردەکەنەوە کە ئەوان بەبێ هێچ شتێک لە یارییەکە هاتونەتە
دەرێ هەڵەیە ، راستە هیچ ئەنجامێکیان بەدەست
نەهێناوە ، بەڵام زۆر شت فێربوون سەبارەت بە یاریزانەکانیان وە شانازییان پێوە دەکات
، چونکە ئەوان خاوەن کەسایەتییەکەی جیاوازن.
ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد لەبەر ئەوەی دوو حاڵەتەی کارتی سوور هەبوو، شتەکان قورس بوون
بۆیان ، وەکو جاران مەترسیدار نەبوون، زۆر شت ڕوویاندا، وە شتەکان لە بەرژەوەندی ئەوان
نەبووە .
کلۆپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە کەیەوە گوێت لە یاری 11 یاریزان بەرامبەر
نۆ یاریزان بووە ، ئێمە نزیک بووین لە یاریکردن
بە هەشت یاریزان لە کاتێکدا ، هیچ هەڵەیەکی توندیش نەبووبوو.
کلۆپ وتیشی : دەزانم زۆرێک لە حاڵەتەکان بۆ ناوبژیوانان قورسن، بەڵام
ناتوانرێت تاوانبار بکرێت بە بڕیاری ئۆفسایدکردنی دیاز، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانرێت لە
بەرپرسیارێتی ئەو بڕیارانەی دیکە کە داویانە بێبەری بکرێن.
لە کۆتایدا وتی : لەگەڵ ئەوەدا نیە کە ناوبژیوان بە جوڵەیەکی خاو سەیری بارودۆخەکان
بکات لەکاتێکدا لەوێیە بۆ ئەوەی بە سروشت ناوبژیوانی یارییەکە بکات.