ئەنچیلۆتی: پێشەنگی لالیگا؟ هێشتا زووە

PM:11:58:30/09/2023

540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند کە هێشتا زووە باسی پێشەنگی لالیگا بکرێت بەڵام ئێستا دڵخۆشن.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر جیرۆنا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند کە دەبوو سەرنجیان لەسەر بەرگری بێت چونکە یانەی جیرۆنا یانەیەکن کە زۆر بە باشی هێرش دەکەن ، وە توانییان بەباشی هێڵەکان دابخەن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یانەکە لە کاتی یارییەکەدا باش و بەهێز بوو، ڕکابەرەکە بە شێوازێکی باش یاری تۆپی پێی دەکرد، لە یاریگای بەرامبەردا، بە شێوەیەکی نایاب مامەڵەیان لەگەڵ تۆپەکەدا دەکرد، ڤینیسیۆس لە لاکانەوە یاری دەکرد و بێلینگهام جیاوازی لە پێگەی خۆیدا یاری کرد.

روونیشیکردەوە کە هێشتا زووە باسی پێشەنگی لالیگا بکرێت، بەڵام دوای دۆڕانەکەیانلە دێربی ، کاردانەوەی باشیان هەبووە و دڵخۆشن.

سەبارەت بە ناچۆش وتی : ناچۆ لەو هەڵەیە تێدەگات کە ڕوویدا، دڵتەنگە وە نابێت کەس گومانی هەبێت، ناچۆ هەمیشە یاریزانێکی باش بووە.