PM:11:25:30/09/2023
7840 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس لە
پێشەنگی گرانترین یاریزانانی خولی ئیسپانیادایە و بیلینگهام لە ریزبەندی
دووەمدایە و پێدری لە پلەی سێیەمدایە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لیستی گرانترین 20 یاریزانی خولی ئیسپانی لە ئێستادا
بڵاوکردەوە وە گومانی تێدا نییە لیستەکە شاهیدی
باڵادەستی هەردوو ڕکابەرە مێژووییەکە بوو کە ئەوانیش یانەی بەرشەلۆنە و ڕیال مەدریدە.
ڕۆژنامەکە پشتی بە ماڵپەڕی نێودەوڵەتی ترانسفێر مارکێت بەستووە کە تایبەتمەندە
لە دانانی نرخ بۆ یاریزانان، بەپێی ئاستی
یاریزانەکە و تەمەن و گرنگی لە رووی میدیایی
وهاندەران نرخی یاریزانەکان دانراون.
بەرشەلۆنە پشکی شێری لە لیستەکەدا هەیە، بەو پێیەی نۆ یاریزانی لەنێو 20 گرانترین یاریزانەکانی پاڵەوانێتییەکەدا
هەیە، لە کاتێکدا یانەی شاهانە بە هەشت یاریزانی لە لیستەکەدا هەیە و سێ پلەکەی دیکە بۆ یانەی ڕیال سۆسیداد بە دوو یاریزان
و ڤیاریال بە یەک یاریزان.
هەرچەندە بەرشەلۆنە یاریزانی زیاترە لە ڕکابەرەکەی لە لیستەکەدا، بەڵام دوو
یاریزانیان بە خواستن لەگەڵ یانەکە یاری دەکەن، ئەوانیش جواو فیلیکس و جواو کانسێلۆن،
بەڵام گرانترین دوو یاریزان لە خولەکە یاریزانی
یانەی ڕیاڵ مەدریدن.
ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ڕیال مەدرید، گرانترین یاریزانی خولی ئیسپانیایە،
کە نرخەکەی بە 150 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت،
جود بیلینگهام بە 120 ملیۆن یۆرۆ دووەم گرانترین یاریزانی خولەکەیە لە بەرامبەردا پێدری گرانترین یاریزانی بەرشەلۆنەیە
و لە ریزبەندی سێیەمە کە بەهاکەی دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆیە.
لیستی گرانترین یاریزانەکان
20- مارتن زوبیمێندی (ریال سۆسیداد): 40 ملیۆن
19- بێرێمی پینۆ (ڤیلاریال): 40 ملیۆن
18- تیبۆ کۆرتوا (ریال مەدرید): 45 ملیۆن
17- جواو کانسێلۆ (بەرشەلۆنە): 50 ملیۆن
16- میکل مێرینۆ (ریال سۆسیداد): 50 ملیۆن
15- جواو فیلیکس (بەرشەلۆنە): 50 ملیۆن
14- ئەلیخاندرۆ بالدێ (بەرشەلۆنە) 50 ملیۆن
13- ڕافینها (بەرشەلۆنە): 60 ملیۆن
12- جولس کۆندێ (بەرشەلۆنە): 60 ملیۆن
11- ئیدر میلیتاو (ریال مەدرید): 70 ملیۆن
10- ڕۆناڵد ئاراوخۆ (بەرشەلۆنە): 70 ملیۆن
9- فرێنکی دی یۆنگ (بەرشەلۆنە): 75 ملیۆن
8- ئۆرێلیان چوامینی (ریال مەدرید): 85 ملیۆن
7- ئێدواردۆ کاماڤینگا (ریال مەدرید): 85 ملیۆن
6- خاڤی (بەرشەلۆنە): 90 ملیۆن
5- فێدریکۆ ڤالڤێردی (ریال مەدرید): 100 ملیۆن
4- ڕۆدریگۆ (ریال مەدرید): 100 ملیۆن
3- پێدری (بەرشەلۆنە ): 100 ملیۆن
2- جود بێلینگهام (ریال مەدرید): 120 ملیۆن
1- ڤینیسیۆس جونیۆر (ریال مەدرید): 150 ملیۆن