PM:03:15:30/09/2023
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریس جەیمس له ماوەی چه ند ڕۆژێکدا نزیکه له به
هێزکردنەوەی یانەکەی، دوای ئەوەی له ماوەی ڕابردوودا به هۆی پێکانەوه دوورکەوتەوە.
ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڕیس جەیمس یاریزانی
بەرگریکاری ئینگلیزی خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان، و پرۆسەی چاکبوونەوەی
بەرەو پێشەوە چووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نیگەرانی هەبووە سەبارەت بە ئەگەری
بەشدارینەکردنی یاریزانە ئینگلیزییەکە لە یاریگاکان تاوەک و مانگی یەکی ساڵی داهاتوو،
بەڵام بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 12دا یاریزانە تەمەن 23 ساڵەکە لەگەڵ یانەی بلوز
بەشداری بکاتەوە.
رۆژنامەکە جەختیشی لەوە کردەوە ، پێشبینی دەکرێت جەیمس
بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکان پێش ئەوەی لەحەوتی مانگی 12 ڕووبەڕووی بێرنلی
ببنەوە، بەڵام پێناچێت بەشداری یارییەکە بکات.