PM:11:54:29/09/2023
736 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام پەیامێکی هۆشداری بۆ هاندەرانی نارد، پێش یارییەکەی
بەرامبەر لیڤەرپوول لە خولی نایابی ئینگلیزی.
هاندەرێکی تۆتنهام لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بۆ ماوەی
سێ ساڵ ڕێگەی چوونە ناو یارییەکانی لێ قەدەغەکرا، چونکە گاڵتەی بە کارەساتی هیڵسبۆرۆ
کرد لە دوایین یاری نێوان هەردوو یانە لە ئەنفێڵد لە مانگی نیسانی ڕابردوودا.
لەبەرئەوە یانەی تۆتنهام پەیامێکیان ئاراستەی
هاندەرانیان کرد و لە پەیامەکەدا هاتووە: "پێش یارییەکەی لیڤەرپووڵ دەمانەوێت
بەبیر هاندەران بخەینەوە کە داواکاری گشتی گاڵتەکردن بەو روداوە بە تاوانێکی قورس
دەزانێت و بەو هۆیەوە رەنگە بە یەکجاری رێگەی چونە ناو یاریگاتان لێ قەدەغە بکرێت.
کارەساتەکەی هێڵسبۆڕۆ لە یاری پێش کۆتای جامی یەکیەتی ئینگلتەرا بوو لە یاری نێوان یانەی لیڤەرپوڵ و نۆتینگهام
فۆرێست کە بەهۆی گوێنەدانی هاندەران بە ئاسایشی ناو یاریگا و بەزاندنی سنورەکانی
یاریگاکەوە رویدا ،بەو پێیەی یاریگاکە نەیدەتوانی لە 35 هەزار هاندەر زیاتر لەخۆ بگرێت
، بەڵام ژمارەیەکی زۆری هاندەر هاتنە ناو یاریگاکەوە، بەو هۆیەوە ستاندەکان
نەیانتوانی بەرگە بگرن و تێکشکان لە ئەنجامدا 97 هاندەر گیانیان لەدەستدا کە
زۆربەیان هاندەری لیڤەرپوڵ بوون .