بڕوسیا دۆرتمۆند بە شێوەکی کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی

PM:11:31:29/09/2023

604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی ئەڵمانیا.. بڕوسیا دۆرتمۆند بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی هۆفێنهایمی بردەوە

لە یاریەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئەڵمانیادا یانەی بروسیا دۆرتمۆند بووە میوانی یانەی هۆفێنهایم .

لە گێمی یەکەمدا یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند دەستێكی باڵای هەبوو لە یاریەکەدا و لە خولەکی 18 یاریزان نیکلاس فولکروگ گۆڵی یەکەمی بۆ دۆرتمۆند تۆمار کرد، دوا بەدوای هێرشەکانی هۆفێنهایم هەر زوو گۆڵی یەکسانیان لە خولەکی 25 لەرێگەی یاریزان ئاندریێ کراماریچەوە تۆمار کردەوە ، یاریزانانی دۆرتمۆند لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون تاوەکو لە کۆتا خولەکەکانی گێمی یەکەم مارکۆ ریۆس سەرکەوتوبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی یانە زەرد پۆشەکان ، سەرنجام ئەو گێمە بەم ئەنجامە بە کۆتا هات .

لەگێمی دووەمدا هۆفێنهایم بە هیوای گۆڕینی ئەنجامەکە هاتە یاریگاوە، هەرچەندە بە ئاستێکی بەرزەوە بینران ، بەڵام سەرکەوتو نەبوون لە گۆرینی ئەنجامەکە ، لە خولەکی 71 یاریزان رامی لە دۆرتمۆند بە کارتی سور کرایە دەرەوە، بەڵام کاریگەری لەسەر دۆرتمۆند دروست نەکرد و بە ێچەوانەوە لە کۆتا خولەکی کاتی زیادکراودا جولیان رێیرسن گؤلی سێیەمی تۆمار کرد،  یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی بروسیا دۆرتمۆند بە کۆتا هات.

بەم ئەنجامە بڕوسیا دۆرتمۆند بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگا .