خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە یەکسان بوو

AM:01:13:27/09/2023

680 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر مایۆرکا یەکسانبوو وە مەترسی لەدەستدانی پێشەنگی هەیە.
لە هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە  لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مایۆرکا بوویەوە.
لە تایمی  یەکەم  و لە خولەکی  هەشت فیدات موریکی گۆڵی پێشکەوتنی مایۆرکای تۆمارکرد و لە خولەکی 41ی یارییەکە رافینیا گۆڵی  یەکسان بوونی  بەرشەلۆنەی تۆمارکرد و لە خولەکی سێی زیادکراوی تایمی یەکەم براتس گۆڵی دووەمی مایۆرکای تۆمارکرد. 
لە تایمی دووەمدا  یانەی بەرشلۆنە بەهێزتر بینرا و   فێرمین لۆپێز لە خولەکی  75 گۆلی یەکسان بوونی تۆمارکرد.
سەرەنجام  یانەی بەرشلۆنە  بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی مایۆرکا یەکسان بوو وە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی  17 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی خولی ئیسپانیایە.