AM:12:15:27/09/2023
512 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ بە ڕۆڵێکی
نوێ دەگەرێتەوە میلان و پۆستی بەرێوبەری
یانەکە وەردەگرێت.
رۆژنامەی کاڵچیۆ
میرکاتۆ ئاشکرای کرد کە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی
سویدی ئەستێرەی پێشووی میلانی ئیتاڵی له ڕێگایه
بۆ گەڕانەوه بۆ ڕۆسۆنێری به ڕۆڵێکی نوێ.
رۆژنامەکە ڕوونیشیکردەوە کە پێشنیاز هەبووە کە ئیبراهیمۆڤیچ
دوای ڕۆیشتنی ئەفسانەی یانەکە پائۆلۆ ماڵدینی پۆستی بەڕێوەبەری یانەکە وەربگرێت ،
ئەمەش ڕێگەی پێدەدات شانبەشانی ڕاهێنەر ستیفانۆ پیۆلی کاربکات و بەردەوام لە ژووری
جلگۆڕین ئامادەبێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیبراهیمۆڤیچ پەلە ناکات لە بڕیاردان، چونکە بەدوای
ڕوونکردنەوەیەکی زیاتردا دەگەڕێت لەسەر پێکهاتەی یانەکە ، و ڕۆڵە نوێیەکەی چی لەخۆدەگرێت.
هێڕشبەرە سویدیەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە لە ماوەی
یاریکردنی توانی بەشداری
163 یاری ئەمجام بدات 93 گۆڵ و 35 ئەسیست تۆماربکات و سێ نازناو بەدەستبهێنێت.