PM:07:49:25/09/2023
840 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارکا رایگەیاند
کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئامادەیە بۆ یارییەکەی
لاس پاڵماس بەڵام کارڤاخال هێشتا چاکنەبووەتەوە.
رۆژنامەی مارکا
ئاماژەی بەوەکرد کە ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی بە شێوەیەکی ئاسایی مەشقەکانی ئەنجامدا
، پاش ئەوەی لە بەهۆی هەوکردنی گەدەیەوە بەشداری یارییەکەی دێربی پایتەختی نەکرد .
رۆژنامەکە روونیشیکردەوە گەڕانەوەی ڤینی بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان هەواڵێکی
خۆش بوو بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی لە ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکەی لاس پاڵماس
و وا بریارە یاریزانەکە بە شێوەییەکەی سەرەکی بەشداری یاری داهاتوو بکات.
مارکا وتیشی : لە کاتێکدا
دانی کارڤاخالی بەرگریکار بەهۆی کێشەی ماسولکەکانییەوە لە دوو یاری کۆتایی ڕیال مەدرید
بەشداری نەکرد، لە کۆتا مەشقەکانی یانەی شاهانە ئامادە نەبووە هەر بۆیە یاریزانکە
بەشداری یاری داهاتوو ناکات.
لە کۆتایشدا
رۆژنامەکە دووپاتیکردەوە کە یانەی شاهانە بە شێوەییەکەی تایبەت کار لەسەر
گەرانەوەی ئاردا گولەر دەکات و نایەوێت مەترسی بخاتە سەر یاریزانەکە و خێرا بکات
لە گەرانەوەی بۆیە پێشبینی دەکرێ بەرامبەر لاس پاڵماس بانگهێشت نەکرێت.