PM:05:05:25/09/2023
856 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چوونی مۆدریچ بۆ ئینتەر میامی ئەگەرێکی
بەهێزە و یانە ئەمریکیەکە لەگەڵ ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن.
پێگەی گۆڵ بە پشتبەستن بە رۆژنامەکانی
ناوخۆی کرواتیا بڵاویکردووەتەوە، لوکا مۆدریچی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە
مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا دەچێتە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی.
پێگەکە رایگەیاندوە، دەیڤد بێکهامی
ئینگلیزی و سەرۆکی یانە ئەمریکیەکە بەپەرۆشیەکی زۆرەوە گرنگی بە گواستنەوەی مۆدریچ
دەدات بەتایبەت دوای ئەوەی کە لیۆنێل میسی دااوای پەلکێش کردنی کردبوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی ئینتەر
میامی لەگەڵ کارگێڕی ریاڵ مەدرید گەیشتنونەتە رێککەوتنی کۆتایی لە پێناو
گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە کرواتیەکە.
رونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا تەنیا
بریاری کۆتایی مۆدریچ ماوە و ئەگەر رەزامەندی بدات ئەوا بە فەرمی لە مانگی یەکی
ساڵی داهاتوو دەیگوازنەوە.
دەشڵێت، مۆدریچ تا رادەیەکی زۆر خۆی
یەکلاکردووەتەوە و دەچێتە یانە ئەمریکیەکە چونکە دەزانێت کە لە پێکهاتەی سەرەکی ریاڵ
مەدرید جێگای نابێتەوە و وەک یاریزانی یەدەگ پشتی پێدەبەسترێت.
خ . ک