PM:03:27:25/09/2023
18044 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی خەڵاتی
بالۆن دۆر و هالاند لە پلەی دووەمدا دەبێت.
بڕیارە لە 30ی مانگی 10ی داهاتوودا براوەی
خەڵاتەکانی بالۆن دۆری ئەمساڵ لە ئاهەنگێکی تایبەتدا کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسسا
بەڕێوەدەچێت ئاشکرا بکرێن.
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی
ئینتەر میامی ئەمریکی پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی خەڵاتی بالۆن دۆر وەک باشترین
یاریزان و ئێرلینگ هالاند لە پلەی دووەمدا بووە بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرتی
ئیسپانی.
میسی بەهۆی ئەوەی کە نازناوی مۆندیالی
لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەستهێنا بە پاڵێوراوی یەکەم دیاریکراوە هەرچەندە
ئێرلینگ هالاندی نازناوەکانی خولی ئینگلتەرا و چامپیۆنز لیگ و جامی یەکێتی
ئینگلتەرای لەگەڵ مان سیتی بردووەتەوە.
ئەگەر ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ببێتە براوەی
خەڵاتی بالۆن دۆر ئەوا دەبێتە یەکەم یاریزان لە مێژوودا کە ئەو خەڵاتە بباتەوە لە
کاتێکدا لە هیچ یانەیەکی ئەوروپای یاری ناکات چونکە لە ئێستادا لە خولی ئەمریکیە.
لە ماوەی رابردوودا، گۆڤاری فرانس فوتبۆل لیستی
پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتە جیاوازەکان بڵاوکردەوە و لەسەر ئاستی پیاوان 30 یاریزانی
دیاریکرد بۆ خەڵاتەکە و ئاستی یاریزانەکە لە مانگی هەشتی 2022 تا مانگی هەشتی 2023
ئەژمار دەکرێت.
خ . ک