PM:03:28:19/09/2023
684 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گەڕانەوەی
دارایی گەورە چاوەڕێی بەرشەلۆنە دەکات لەکاتی ئەنجامدانی یاریەکانی چامیۆنزلیگ
بەرشەلۆنە دەچێتە نآو پێسبڕکێی چامیۆنزلیگی
وەرزی 2023-2024 بەو پێیە ئومێد بگەڕێنێتەوە بۆ هاندەران و یانەکەی چونکە لە دوو
وەرزی ڕابردودا لە قۆناغی کۆمەڵەکان کراوەتە دەرەوە و خراپترین ئاماری لە مێژوی
خۆی لە پاڵەوانیەتیەکە تۆمارکرد
بە گوێرەی ڕۆژنامەی
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ کە بڵاوی کردۆتەوە ،بەشداریکردنی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ
لەم وەرزەدا ، یانە کەتەلۆنیەکە ئامانجی کۆکردنەوەی بڕی 76.05 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام ئەمە پێویستی بە ئەنجامی باش هەیە
ڕۆژنامەکە
دوپاتی کردۆتەوە کە بەرشەلۆنە هەوڵدەدات بە بردنەوەی سەرجەم یاریەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکان
بۆ بەدەست هێنانی بڕی 16.8 چونکە بردنەوەی هەر یاریەک لەو قۆناغە بڕی 2.8
ملیۆن یۆرۆ بە خاوەنەکەی دەبەخشێت
ڕۆژنامەکە
ئەماژەشی بەوە کردوە کە بلاوگرانا تا ئێستا 15.64 ملیۆن یۆرۆی بەدەست هێناوە وەک
باقی تیپەکانی پاڵەوانیەتیەکە بەهۆی بەشداریکردنی لە قۆناغی کۆمەڵەکان ،ئەمەش جگە
لەوەی 34.11 ملیۆن یۆرۆی تری بەدەست هێناوە وەک سەێیەم باشترین یانەی چامپیۆنزلیگ لە
10 ساڵی ڕابردودا
بەڕێوبەری
وەرزشی یانەکەش ئاماژەی بەوەکرد کە بە توندی هەوڵدەدەین بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی نایاب و دڵخۆشکردنی هاندەرانمان لەم
وەرزەدا .