کات و ڕۆژی یاری کلاسیکۆ دیاریکرا

PM:08:44:15/09/2023

688 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕابیتەی خولی ئیسپانیا کاتی یەکەم یاری کلاسیکۆی لالیگای ئاشکراکرد کە لە یاریگای بەرشەلۆنە دەبێت.

ڕابیتەی یانەکانی خولی ئیسپانیا بەشیوەیەکی فەرمی کات و بەرواری یەکەم یاری کلاسیکۆی لە قۆناغی یەکەمی خولەکە ئاشکراکرد کە لەنێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید بەڕێوەدەچێت.

ڕابیتەی لالیگا دوپاتیکردەوە کە ئەو یارییە لە ڕۆژی شەممە کە دەکاتە 28ی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە کاتژمێر پێنج و 15 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

لەو یارییەدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی دەبیتە میوانی یانەی بەرشەلۆنە و یارییەکە لە یاریگای لویس کۆمپانیۆسی ئۆڵۆمپی دەبێت کە بۆ یەکەمین جارە لەمێژوودا کلاسیکۆ لە ئامێز دەگرێت.

ئەو یاریگایە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2024 یارییەکانی بەرشەلۆنەی تیادا ئەنجام دەدرێت، بەهۆی کارەکانی نوێکردنەوەی یاریگای کامپ نوی تایبەت بە یانە کەتەلۆنیەکە.

لەم وەرزەی لالیگا تاوەکو ئێستا ڕیال مەدرید بە 12 خاڵەوە پێشەنگە و بەرشەلۆنەش بەکۆکردنەوەی 10 خاڵ لەپلەی سێیەمدایە.