PM:05:24:15/08/2023
352 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە فەرمی ئارسناڵ گرێبەستکردنی لەگەڵ رایای گۆڵچی بە خواستنی یەک ساڵ
راگەیاند.
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئیمزاکردنی گرێبەستیان
لەگەڵ داڤید رایای گۆڵچی پێشووی یانەی برێنتفۆرد راگەیاند و درێسی ژمارە 22
دەپۆشێت.
یانەکە ئاشکرایکردووە، رایا بە شێوازی خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ پەیوەندی بە
یانەکەیانەوە کردووە و دواتر مافی کڕینەوەیان دەبێت دوای کۆتاییهاتنی ماوەی
خواستنەکەی.
رۆژنامەکانیش رایانگەیاندووە، لە ئێستادا داڤید رایا بەرامبەر بڕی سێ ملیۆن
یۆرۆ بۆ ساڵێک پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کردووە و دواتر ئەو یانەیە دەتوانێت
گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی بەرامبەر بڕی 27 ملیۆن یۆرۆ.
لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا یانەی ئارسناڵ چەندین گرێبەستی ئەنجامداوە کە
گرنگترینیان دیکلان رایس و کای هاڤێرتز و تیمبەر بوون و دواترینیان رایای گۆڵچیە.
خ . ک