ئەمشەو بەرازیل و پورتوگال بەجیا یاری دەکەن

AM:08:44:20/06/2023

612 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو چەند یارییەکى دۆستانەی تر ئەنجام دەدرێت و لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەکى شەو، هەڵبژاردەى ئەڵمانیا لە یاریگای خۆیدا میواندارى هەڵبژاردەى کۆڵۆمبیا دەکات، لە پاڵاوتنەکان یۆرۆش هەڵبژاردەی پورتوگال بەرامبەر ئایسلەندا یاری دەکات، بەلجیکاش ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیستۆنیا دەبێتەوە.

کاتژمێر 10ش، هەردوو هەڵبژاردەى بەڕازیل و سەنیگال لە یاریگاى خۆسییە ڤالادى لە لشبۆنەى پایتەختى پورتوگال ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و ئەمەش دووەم یارى دۆستانەى بەڕازیل دەبێت لەم هەفتەیەدا، کە لە یارى یەکەمدا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە غینیاى بردەوە