PM:11:58:29/09/2021
1956 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ ڕۆناڵدۆ لە کۆتا خولەکدا بردنەوەی بۆ مانچستەر یونایتد بەدەستهێنا و ئەتلانتا لە یەنگ بۆیزی بردەوە.
لە کۆمەڵەی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی کرد.
لەخولەکی 53 پاکۆ ئەلکاسێر گۆڵێکی بۆ ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 60 ئەلێکس تێلێس گۆڵی یەکسانی بۆ مان یونایتد کردەوە و لە خولەکی 95 ڕۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی بۆ مان یونایتد تۆمار کرد و یاریەکەی بە بردنەوەی یانەکەی کۆتای پێهێنا .
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا، یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی یەنگ بۆیزی سویسری یاریکرد و بە ئەنجامی گۆڵێکێ بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە، گۆڵەکەش ماتیۆ پێسینا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامانە،ئەتڵانتا چوار خاڵی هەیە و لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەدایە، یۆنگ بۆیز و مانچستەر یونایتد بە سێ خاڵ لە دووەم و سێیەمدان، ڤیاڕیاڵیش لە چوارەمدا دەبینرێت.
خ . ک