PM:11:48:29/09/2021
912 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بایرن میونشن بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر دینامۆکیڤ بەدەستهێنا.
لە کۆمەڵەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی میوانداری یانەی دینامۆکیڤی کرد.
بایرن بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە دینامۆکیڤ بردەوە، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 12 و 27 و 68 و 74 و 87 لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و گنابری و لیرۆی سانێ و مۆتینگ تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا دەبینرێت، دینامۆکیف یەک خاڵی هەیە و لە سێیەمی ڕیزبەندیدایە.
خ . ک