لاپۆرتا چی دەڵێت لەسەر دۆخی یانەکەی؟

PM:10:19:29/09/2021

1028 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا دوپاتیکردەوە کە بە گەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکان یانەکەی کێبڕکی لەسەر نازناوەکان دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایگەیاند کە ئانسو فاتی هێرشبەری لاوی یانەکەی ئارەزووی ئەوەی دەکرد درێسی ژمارە 10ی یانەکەی پێبدرێت بۆیە ئەو کارەمان ئەنجامدا بۆی.

لاپۆرتا وتی: یانەکەم خاوەنی یاریزانی زۆر باشە و بە دڵنیاییەوە بە گەڕانەوەی سەرجەم یاریزانە پیکراوەکان بەتایبەت سێرجی ئەگوێرۆ و عوسمان دیمبلی و بە بوونی فاتی لە پێکهاتەکەدا لە توانایاندایە کێبڕکێ بکەن لەسەر کۆی نازناوەکانی ئەم وەرزە.

وتیشی: بەهیچ شێوەیەک کەس ناتوانێت دەست تێوەردان بکات لەکاروباری لاماسیا و ئەوان بەو شێوەیە دەمێننەوە کە پێی ناسراون لە جیهاندا و بەردەوام دەبن لەسەر درووستکردنی یاریزانی ئاست بەرز.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕێگا نەدان بە ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگاکەیاندا بە رێژەی لەسەدا 100 زیانێکی گەورە بە دۆخی دارایی یانەکەیان دەگەیەنێت.

خ . ک