PM:10:06:29/09/2021
1316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رابیتەی لالیگا پاڵێوراوەکانی بۆ باشترین یاریزانی ئەم مانگە دیاریکرد و
دیپای و بنزیمەی تیادایە.
ڕابیتەی یانەکانی ئیسپانیا لیستی پاڵێوراوانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین
یاریزانی مانگی نۆی لە خولی ئیسپانیدا بڵاوکردەوە کە لە حەوت یاریزان پێکهاتوە.
لە لیستەکەدا هەریەکە لە کەریم بنزیمەی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید و مێمفیس
دیپای یاریزانی بەرشەلۆنە و ئۆیارزابالی هێرشىەری ڕیاڵ سۆسیدادی تیادایە.
هەریەکە لە رادمێل فالکاوی هێرشبەری ڕایۆ ڤایۆکانۆ و ڕافا میری سیڤیلیە و
گیرۆنیمۆ ڕۆلی گۆڵچی ڤیاڕیاڵ و ویلیان خۆسیەی یاریزانی ڕیاڵ بیتیس لە لیستەکەدا
دەبینرێن.
کەریم بنزیمە تا ئێستا بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی
ئیسپانیدایە، ئۆیارزابال پێنج گۆڵی تۆمارکردوە و فالکاو و دیپای هەریەکەیان خاوەنی
سێ گۆڵن، ڕۆڵی گۆڵچی ڤیاڕیاڵیش لە مانگی نۆدا سێ یاری بۆ یانەکەی ئەنجامداوە و
تەنیا یەک گۆڵی لێ تۆمارکراوە.
خ . ک