PM:09:36:29/09/2021
628 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە کۆنفرانس لیگدا، ڕۆما ڕووبەڕووى زۆریا دەبێتەوە و تۆتنهامیش
میواندارى مۆرا دەکات.
لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى کۆنفرانسى ئەوروپا، سبەینێ
کاتژمێر حەوت و 45 خولەکى شەو، ڕۆماى ئیتاڵى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر
زۆریا لۆهانسکى ئۆکرانى یاری دەکات.
لە هەمان کاتدا و لە یارییەکانى تردا، ئەلکەمارى هۆڵەندى میواندارى یابلۆنیکى
چیکى دەکات و کلوجى ڕۆمانیش لە یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى ڕیندەرزى دانیمارکى
دەبێتەوە.
لە کاتژمێر 10ى شەویشدا، تۆتنهام هۆتسبێرى ئینگلیزى، لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر
مۆراى سلۆڤینى یارى دەکات.
هاوکات فینۆرد ڕۆتردامى هۆڵەندى لە یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى سلاڤیا براگى
چیکى دەبێتەوەوە و کۆپنهاگنى دانیمارکیش میواندارى لینکۆڵنى جەبلەرتار دەکات،
یۆنیۆن بەرلینى ئەڵمانیش لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر ماکابى حەیفاى ئیسرائیلى یارى
دەکات.
خ . ک