سبەینێ یارییەکانی خولی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت

PM:08:47:29/09/2021

776 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە یۆرۆپا لیگدا، ناپۆلى میواندارى سپارتاک دەکات و لازیۆ و لۆکۆمۆتیڤیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى ئەوروپا، سبەینێ کاتژمێر حەوت و 45 خولەکى شەو، ناپۆلى ئیتاڵى لە یاریگاى دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، میواندارى سپارتاک مۆسکۆى ڕوسى دەکات.

لە هەمان کاتدا و لە یارییەکانى تردا، فەنەرباخچەى تورکى و ئۆڵمپیاکۆسى یۆنانى ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و مۆناکۆى فەڕەنسیش دەبێتە میوانى ڕیاڵ سۆسیدادى ئیسپانى و ئایندهۆڤنى هۆڵەندیش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا بەرامبەر شتۆرمى نەمسایى یارى دەکات.

لە کاتژمێر 10ى شەویشدا، لازیۆى ئیتاڵى لە یاریگاى ئۆڵمپیکۆى ڕۆماى پایتەختدا، میواندارى لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆى ڕوسى دەکات.

لە یارییەکانى تردا و لە هەمان کاتدا، مارسیلیاى فەڕەنسى و گەڵاتەسەراى تورکى ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و سیڵتیکى سکۆتلەندى میواندارى بایەر لیڤەرکوزنى ئەڵمانى دەکات، ڕیاڵ بیتیسى ئیسپانیش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، دەبێتە میوانى فیرینکڤارۆشى هەنگارى.