PM:08:03:29/09/2021
708 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ ماوەی دوورکەوتنەوەی چاکای راگەیاند و یاریزانەکە تا سێ مانگ
دووردەکەوێتەوە.
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، گرانیت
چاکای یاریزانی سویسری یانەکەیان تووشی پێکانێکی قورس بوە لە ئەژنۆیدا.
یانەکە ئاشکرایکردوو، بەهۆی ئەو پێکانەوە یاریزانەکەی یانەکەیان ماوەی سێ
مانگ لە یاریگاکان دوورکەوێتەوە و بەمەش گەڕانەوەی بۆ یاریکردن دەکەوێتە سەرەتای
ساڵی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەنجامدانی پشکنیننی پزیشکی بۆ یاریزانەکە
دەرکەوتوە کە پێویستی بە نەشتەرگری نیە و بە چارەسەری سروشتی هەوڵی چاکبونەوەی
دەدرێت.
بەهۆی ئەو پێکانەوە، گرانیت چاکا لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەی لە
پاڵاوتنەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022 بەشداری ناکات.
خ
. ک