PM:06:29:29/09/2021
880 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕابیتەى لالیگا ڕێژەى ڕێگە پێدراوی خەرجی یانەکان بۆ مووچە و ستافی هونەری
یانەکان بۆ سەروو لە سەدا 70 بەرزدەکاتەوە.
ڕابیتەى خولی یانەکانی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، ڕێژەى خەرجی یانەکانی بۆ سەروو
لەسەدا 70 بەرزکردەوە و یانەی بەرشەلۆنەش بەهۆی کەمکردنەوەى موچەى یاریزانان و
ستافی هونەری بە ڕیژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، لە بەرامبەریشدا خەرجیەکانی ڕیاڵ
مەدرید بەرز بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی لیژنەى چاودێری لالیگا، یانەى بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بووە لە
کەمکردنەوەى خەرجیەکانی بەجۆرێک مووچەى یەکەی ڕاهێنەرایەتی یانەکە بۆ 92 ملیۆن
یۆرۆ و بە ڕێژەى لەسەدا 28 دابەزیوە و لە
ئێستاشدا یانەکە سەرجەم خەرجیەکانی 347 ملیۆن یۆرۆیە و توانیویەتی لە ڕیزبەندی
دووەمی خەرجی مووچەوە بگەڕێتەوە ڕیزبەندی حەوتەم.
لە بەرامبەردا خەرجیەکانی ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە بە
جۆرێک خەرجیەکانی لە مانگی کانوونی دووەمی 2021 دا 473 ملیۆن یۆرۆ بووە و لە ئێستاشدا 739خەرجیەکانی
ملیۆن یۆرۆیە و زۆر لەو ڕێژەیە زیاترە کە لایەن لیژنەى چاودێری لالیگاوە بۆ
یانەکان دیاریکراوە و لە پێشەنگی خەرجی یانەکان دەبینرێت.