PM:04:02:29/09/2021
2468 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمى وان بیساکاى یاریزانى مانچستەر یونایتد بەهۆى کارتە سورەکەیەوە بۆ
دوویارى ڕاگیرا لە چامپیۆنز لیگدا.
یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا ڕایگەیاند، ئارۆن وان بیساکاى ئینگلیزى بەرگریکارى
ڕاستى یانەى مانچستەر یونایتد بە دوو یارى ڕاگرتن سزادراوە، بەهۆى کارتە سورەکەى
بەرامبەر یانەى یۆنگ بۆیز وەریگرت لە جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى چامپیۆنز
لیگدا.
یەکێتى ناوبراو پێیوایە ئەو کارتە سورەى بیساکا وەریگرتووە بەهۆى توند
یاریکردنیەوە بووە و شایستەى دوو یارى ڕاگرتن بووە، بەمەش بەرگریکارە ئینگلیزیەکە بەشدارى
یارییەکانى بەرامبەر ڤیاڕیاڵ و ئەتلانتا ناکات لە جەولەکانى دووەم و سێیەمى
خولەکەدا.
بیساکاى 23 ساڵ بۆ یارى گەڕانەوەى بەرامبەر ئەتلانتا دەگەڕێتەوە، لە جەولەى
چوارەمى چامپیۆنز لیگدا، کە تشرینى دووەمى داهاتوو لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
گ . ف
